دڵشاد شەهاب: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

کوردستان

28/04/2024‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پرسی ماف و چارەسەری شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانیدا لەگەڵ لایەنەکانی عێرا باس کران.
 
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پرسی ئەمنی و هەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لەگەڵ سوودانی و بەرپرسانی دیکەی عێراق باس کران.

دەشڵێت "تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر هەموو پرسەکان هەیە."
 
دڵشاد شەهاب دەشڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا "سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو."

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی مووچە لەبەرژەوەندی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت و ئامانجمانە دڵنیایی بدەینە مووچەخۆران.