شارپرێس:
بەهۆی شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز، گوندێکی سنووری پارێزاگی کەرکووک چۆڵکراو تیمەکانی گازی باکوور لە ئێستادا سەرقاڵی چاککردنەوەیین.
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی ئاشكراكراون، لەگوندی قزلیار لەسنووری پارێزگای کەرکوک، بۆرییەکی گاز لیکی کردووە، لەتێستاشدا تیمەکانی کۆمپانیای گازی باکوور سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن بۆ دۆزینەوەی ئەو جێگایەی لە بۆریە گازەکەدا کون بووە.
ئهمهش لهكاتێكدایه رۆژی 23ی 1ی 2024 لەهەمان ئهو شوێنهی بۆریه گازهكه لیكی كردووه، بۆرییەکی گاز شکا و ئەوکات فەلاح خەلیل یایچیلی بەڕێوەبەری شارەدێی یایچی لەپارێزگای کەرکووک ئاشكرایكردبوو، "بەهۆی کۆنی بۆرییەکانەوە، بۆرییەکی گاز شکاوەو بەهۆی ئەوەی ئاڕاستەی با بەرەو ناوچەی دانیشتنی هاوڵاتیان بووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان هاونیشتیمانیانی ناوچەکەیان دوورخستووەتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیان، هەتاوەکو کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکە و هیچ مەترسییەک لەسەر خەڵکی ناوچەکە نییە".
ئهوهش زانراوه، دانیشتووانی گوندی قزلیاری سنووری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک بۆ پاراستنی سەلامەتییان، خانووەکانیان چۆڵکردووه.