بەرهەمهێنانى غاز لە کۆرمۆر ڕاگیرا

کوردستان

29/04/2024‌ 1536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، بەرهەمهێنای غاز بەشێوەیەکی کاتی لەگێڵگەی کۆرمۆر رادەگرێت و چەند گۆڕانکارییەکی جۆری ئەنجامدەدات لەپێناو پاراستنی سەلامەتی کارمەندەکانی.


لە راگەیەندراوێکدا، کۆمپانیای دانە غاز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە، چوار کارمەندی کۆمپانیاکەیان گیانیان لەدەستدا و هەشت کارمەندی دیکەشیان برینداربوون.

کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەکردووە، پابەندن بە پاراستنی کارمەندەکانیان و لەپێناو ئەوەشدا هەموو کارێک دەکەن و ڕایگەیاندووە، راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەپێناو دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی گیانی ئەوان و هەر کات کارەکان سەلامەت بوونەوە، دەست بە بەرهەمهێنان دەکرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداکان بەمەبەستی دۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارە و بە سزا گەیاندنیان و توندوتۆڵكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر.