بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر کەلار - مەرزی پەروێزخان سێ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکیش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رونیکردەوە، ئەمڕۆ دووشەمە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
دەشڵێت، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن.
بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.