ئاوات شێخ جەناب: لەم کابینەیە کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە

کوردستان

29/04/2024‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەت کۆبۆوە و رایگەیاند،  لەم کابینەیە کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە.          
   
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕیەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کۆبۆوە.     
 
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕیەکان کراو وەزیری دارایی داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە بکەن کە قەرزو پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.   

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئاواتی شێخ جەناب ڕونیکردەوە سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتوشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.