سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: 800 ملیۆن كەس لە جیهاندا برسین

جیهان

29/04/2024‌ 114 جار خوێندراوه‌ته‌وه



كریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت بەرهەمی گەشەی ئابووری جیهانی بەسەر هەموو وڵاتاندا دابەش بكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە جیاوازییەكی گەورە لە ئەدای ئابووری لە نێوان وڵاتاندا هەیە.

جۆرجیڤا لەمیانی دانیشتنێكی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی كە لە سعودیە بەڕێوەچوو گوتی "نزیكەی 800 ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهان لە ئێستادا بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن"، جەختی لەوە كردەوە كە "جیهان سەركەوتوو نەبووە لە هاوبەشكردنی سوودەكانی گەشەكردن لەگەڵ ئەو ناوچانەی زۆرترین پێویستییان هەیە."

بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕوونیشی كردەوە كە "ئابووری جیهانی خۆڕاگری خۆی سەلماندووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان، بەهۆی بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانەی دارایی گشتی، ئەمە جگە لە هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشەسەندنی كەرتی تایبەت".

جۆرجیڤا ئاماژەی بەوەشكردووە، "جیهان ڕووبەڕووی دوو كێشە دەبێتەوە، یەكەمیان گەشەی ئابووری جیهانی لاوازە بە بەراورد بە ستانداردەكان، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی گەشەكردنی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەدا ٣.٢ بووە".