ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

30/04/2024‌ 208 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بڕیارە ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە دوای راگیرانی بەهۆی هێرشەکەی هەینی رابردووەوە.
 
 بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی کاتژمێر دوازدەی ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرۆمۆر دەستپێدەکاتەوە.
 
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەنوسراوێکدا داوای لە بەغدا کردبوو تا دەستبەکارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر غاز بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەن.

لای خۆیەوە وەزارەتی نەوت وەڵامی نوسراوەکەی داوەتەوە.

بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی نەوت، ڕەزامەندی دراوە بەجێبەجێکردنی داواکارییەکە.