شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوپای ڕوسیای تۆمەتبارکرد بەوەی کە "چەکێکی کیمیایی" لەدژی هێزەکانی ئۆکرانیا بەکارهێناوە، دهشڵێت:"ئهوهى ڕویداوه پێشێلکردنێکی ئاشکرای پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سوپای ڕوسیا مادەیەکی کیمیایی بەناوی کلۆرۆپیکرین لەدژی هێزەکانی ئۆکرانیا بەکارهێناوە، ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیاییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕوسیا پەنای بۆ مادە کیمیاییەکانیش بردوە کە بەپلەی یەکەم بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاژاوەگێڕییەکان (بۆمبی فرمێسکڕێژ)و لەدژی هێزەکانی ئۆکرانیا بەکاریانهێناوە “وەک شێوازێکی شەڕ لەئۆکرانیا، کە ئەمەش پێشێلکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێکدەهێنێت”.
له24ی شوباتی 2022، بهفهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی ڕوسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیاو بههۆیهوه ههزاران كهس لهسهربازانو هاوڵاتیان كوژراونو ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بون، تائێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.