وه‌زاره‌تى دارایی عێراق دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى پێنجى ده‌ستپێكرد

ئابوری

02/05/2024‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەكەن.


وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی شارستانی‌و سەربازی دەکەن‌و خانەنشینان دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی‌و هەردوو بانكی ڕەشیدو ڕافیدەین، مووچە دەچێتەسەر هەژماری مووچەخۆران‌و دەتوانن لەڕێگەی ATMوە مووچەکانیان وەربگرن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خانەنشینان مەدەنی‌و سەربازیی کە نامەی کورتیان پێدەگات، دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان شوێنەکانی ATM بکەن لەبەغداو پارێزگاکانی دیكه‌ بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

ئەمە لەكاتێكدایه‌ تائێستا موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە سەرەڕای ناردنی لیستی موچە بۆ بەغداو حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمییش بێباكە لەئاست دابەشنەكردنی موچەی موچەخۆران.