بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رێگای کۆیە -سماقولی نزیک بەنداوی سماقولی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لاند کرۆزەر بەهۆی زۆری خێرایی و لەدەست دانی کۆنترۆل کردنی لە رێرەوی خۆی لادەدات و دەکەوێتە خوارەوەو وەردەگەڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە راشیگەیاند، بەداخەوە بە هۆی ڕووداوەکە شۆفێرەکە گیان لەدەست دەدات و سەرنشینەکیش زامدار دەبێت.
داواکاریشە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و هێماکانی شەقام بن بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و سەرنشینەکان .
به گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کامەران خەفاف ئەفسەر بە پلەی عەمید لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها میدیاکاری دێرینی پارتییە.