قوباد تاڵەبانی: ڕووبەڕووی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن دەبینەوە

کوردستان

02/05/2024‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گوتی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن.

 قوباد تاڵەبانی دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و رووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت.

 جێگری سەرۆک وەزیران دەشڵێت، هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست و هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی دراوسێدا هەبێت، هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک و لە داهاتووشدا هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی باش و تەندروستمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە رووی بازرگانییەوە.

هەروەها باسی دۆخی پارێزگای سلێمانی کرا، کونسوڵی گشتیی روسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە دوا سەردانیدا بۆ سلێمانی هەستی بە گەشەسەندنێکی بەرچاو کردوە لەڕووی وەبەرهێنانەوە.