شارپرێس:
بهوتهى وتهبێژى حوسیهكانى یهمهن، قۆناغێكى نوێى جهنگ دژى ئیسرائیلو هاوپهیمانهكانى ئهو وڵاته دهستپێدهكات، دهشڵێت:"قۆناغی چوارەمى جهنگ ئاشكرادهكهینو لەمەودواش هەر کەشتییەک پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت، هێرشیدەکەینەسەرو گوێ بەوە نادەین سەر بەچ وڵاتێکە".
یهحیا سهریع وتهبێژى حوسیهكانى یهمهن لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "تائهوكاتهى ئابڵوقەی سەر غەززە ههڵدهگیرێت، لەڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل بەردەوامدەبینو هێزەکانی یەمەن ئۆپهراسیۆنەکانیان دژی ئیسرائیل دەبەنە قۆناغی چوارەمەوە ئەویش بریتییە لەلێدانی هەر کەشتییەک بەرەو ئیسرائیل یاخود خاکی داگیرکراوی فەڵەستین بڕوات".
وتوشیهتى، "ئیسرائیل دەیەوێت هێرشبکاتەسەر ڕەفەح، لەبەرامبەردا هێزەکانی یەمەن سزای زیاتر بەسەر هەر کەشتییەکدا دەسەپێنن کە پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت، جا هی هەر وڵاتێک بێت، دوودڵ نابین لەفراوانکردنی هێرشو شەڕەکانمان دژی ئیسرائیل، تائەوکاتەى ئابڵوقەی سەر غەززە هەڵدەگیرێت".
لەگەڵ بەردەوامی هێرشی حوسییەکان لەدەریای سور، یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لەناوچەکە ڕاگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا ئاشکراشیکردوە، ئۆپەراسیۆنەکەیان ناوچەکانی گەروی بابلمەندەب، گەروی هورمز، ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای سور، کەنداوی عەدەن، دەریای عەرەبیو کەنداوی عومان دەگرێتەوە.
جگە لەیەکێتیی ئەوروپاش، ئەمریکا مانگی کانونی یەکەمی ڕابردوو هاوپەیمانییەکی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی حوسییەکان لەدەریای سور ڕاگەیاند، کە زیاتر لە 20 وڵات لەخۆدەگرێت، هێزەکانی ئەمریکاو بەریتانیاش چەندینجار لەئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا پێگەی حوسییەکانیان لەیەمەن کردوەتە ئامانج، ئهم هێرشانهش لهكاتێكدایه، 15%ى تێکڕای ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهان لەدەریای سورهوه دەکرێت، حوسییەکانیش دهڵێن، وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی فەڵەستین، هەر کەشتییەک لەدەریای سور لەبەندەرەکانی ئیسرائیل نزیک بێتەوە، پەلاماری دەدەن.