لێدوانی لیژنەی دارایی لەبارەی دەستکاریکردنی پلەبەندی موچەی فەرمانبەران

عیراق

04/05/2024‌ 1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی ئەو خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییانەی لەبەغداو چەند پارێزگایەکی تری عێراق بۆ داواکاریی گۆڕانکاریی لەپلەبەندی موچەی فەرمانبەران دەکرێن، لێدوانیداو ڕایگەیاند، ئەو بابەتە لەتایبەتمەندیی ئەنجومەنی وەزیراندایە.


بەگوێرەی پێگەی "بەغدادیە تیڤی"، چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق لەبارەی ئەو پرسەوە باسیان لەوەکردوە، ئەوان وەک پەڕلەمانتارو وەک کوتلەی پەڕلەمانیش، پشتیوانیی هەموارکردنەوەی پلەبەندی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەکەن بەشێوەیەک گەرەنتیی بەدیهێنانی دادپەروەریی لەنێوان سەرجەم فەرمانبەراندا بکات.

جەختیشیانكردوه‌ته‌وه‌، داواکارییەکان لەوبارەیەوە دروست‌و ڕەوان‌و ئەوان پشتیوانیی ئەو گۆڕانکارییە لەیاسای پلەبەندی موچەدا دەکەن.

هەروەک وتویانە، "هەموارکردنەوەی پلەبەندیی موچە یاسایەکی جیایە لەیاسای بودجەو لەچوارچێوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانەو تائێستاش لەژێر لێکۆڵینەوەو ئامادەکاریدایە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارو تایبەتمەندەکانی ناو حکومەتەوە.

پێشیانوایە، حکومەت جیددیە لەدەرکردنی ئەو یاسایە، بەڵام ئەوە پێویستی بەکاتە تاوەکو هەموو پێداویستییە یاسایی‌و تەکنیکی‌و داراییەکانی تەواو دەبن.

بەپەلە