نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

04/05/2024‌ 5151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، جەخت لەگرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازادو شەفاف‌و دادپەروەرانە بەبەشداریی هەموو لایەنەکان‌و پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکەینەوە.


ئەم وتانەی سەرۆکی حکومەت لەکۆبونەوەی لەگەڵ وه‌فدێكى ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردوە.

له‌ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا هاتوه‌، "وه‌فده‌كه‌ لەسیناتۆر تێد بە‌دو سیناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبون کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق‌و مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی لەهەرێم هاوڕێیەتی کردون".

هه‌ر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە، وه‌فدى ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایش‌و ئارامیی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە.