عێراق لە هاوردەكردنی كاڵا لە توركیاوە پلەی چوارەمی گرتووە

عیراق

05/05/2024‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دەستەی ئاماری توركیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین هاوردەیان لە توركیاوە كردووە لە مانگی ئاداری رابردوودا.

دەستەكە، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەناردەكردنی وڵاتەكە 22 ملیار و 571 ملیۆن دۆلار بووە، كە بەڕێژەی 4.1% كەمیكردووە، هاوردەكردن 29 ملیار و 912 ملیۆن دۆلار بووە لە ئاداری 2024، كە بەراورد بە مانگی ئاداری 2023 بەڕێژەی 6.3% كەمیكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەڵمانیا وڵاتی هاوبەشی سەرەكی هەناردەكردنە بە یەك ملیار و 749 ملیۆن دۆلار، ئیتاڵیا بە پلەی دووەم دێت بە یەك ملیار و 288 ملیۆن دۆلار، دواتر ئەمریكا بە یەك ملیار و 804 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە بە یەك ملیار دۆلار ملیار و 189 ملیۆن دۆلار، و ئیمارات بە یەك ملیار و 172 ملیۆن دۆلار پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.

عێراق زۆربەی كاڵا و كەلوپەلی خۆراك لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت توركیا و ئێرانەوە هاوردە دەكات و تا ڕادەیەكی كەمتریش لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی و ئوردنەوە هاوردە دەكات.