شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هۆکاری نەناردنی موچەی مانگى چوارى فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکراکردو جه‌ختیكرده‌وه، موچه‌ى مانگى چوار به‌ته‌وتین ده‌بێت، ده‌شڵێت:"حكومه‌تى هه‌رێم تازه ڕازیی بوه داهاتى نا نه‌وتى ڕاده‌ستبكات".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی په‌رله‌مانى عێراق ئامادەیی نیشانداوە لەم ھەفتەیەدا خشتەی بودجە ڕەوانەی په‌رله‌مانى عێراق بکات.
سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانیش، سودانى جەختیکردوه‌تەوە، ھۆکاری نەناردنی موچە کەمی پارە نییە، بەڵکو ڕادەستنەکردنی داھاتو ھەنگاونەنانە بۆ بەبانکیکردنی موچە.
وتوشیهتى:"حکومەتی هەرێم تازە ڕازیی بوە داهاتی نانەوتی ڕادەستى به‌غدا بکات‌و بانکی TBIیش دەست بەتەوتین بکات؛ موچەی مانگی نیسان بەدەستپێکردنی تەوتینو ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ھۆکاری نەناردنی موچەی مانگی چوار لەلایەن بەغداوە بۆ ھەرێم کەمی پارە نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە حکومەتی ھەرێم داھاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا نەکردوەو ھیچ ھەنگاوێکیشی نەناوە بۆ بەبانکیکردنی موچە (ته‌وتین).