شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كار‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى بڕیارى بایكۆتى ده‌وامى ڕاگه‌یاند به‌هۆى دواكه‌وتنى موچهكانیانو به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌وامیان به‌جێهێشت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، به‌یانى ئه‌مڕۆ دژی دواكه‌وتنی موچه، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بایكۆتی كاره‌كانیان ڕاگەیاند.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ناردنى پاره‌ى موچه‌ى مانگى چوار له‌به‌غداوه دواكه‌وتوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش دیارینه‌كراوه بۆ ناردنى ئه‌و پاره‌یه، له‌هه‌مانكاتدا به‌غداو هه‌ولێر یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌پابه‌ند نه‌بون بهڕێكهوتنهكانو پێشێلكردنى، به‌ڵام سودانى جه‌ختیكرده‌وه، تاوه‌كو موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌وتین نه‌كرێت، موچه‌ى مانگى چوار بۆ هه‌رێم نانێرێت.