گرووپه چەکدارەکانی غەززە پێشنیاری میسریان بۆ ڕاگرتنی شەڕ پەسەند کرد

جیهان

06/05/2024‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه



حەماس دەڵێت ئیسماعیل هەنیە سەرکردەی بزووتنەوەکە پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری هەواڵگری میسرەوە کردووە و پێشیاری ڕاگیرانی شەڕی لە غەززە پەسەندکردووە.

لای خۆیەوە کەناڵی سێزدەی ئیسرائیل لەزاری کاربەدەستێکی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، ئەو پێشنیارەی میسر کە لەلایەن حەماسەوە پەسەندکراوە، ئەوە نییە کە ئیسرائیل پێشتر پەسەندیکردووەو گۆڕانکاری تێداکراوە، بۆیە ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە.

قایلبوونی حەماس بە پێشنیاری میسر لە گفتووگۆکانی قاهیرە دوای جموجۆڵەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بوو بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەر رەفەح.

بەپەلە