ئیسرائیل هێرشی سەر ڕەفەحی دەستپێکرد

جیهان

06/05/2024‌ 1001 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لەڕۆژهەڵاتی ڕەفەحەوە ئۆپەراسیۆنی سەر حەماسیان دەستپێکردووە بەشێوەیەکی ورد و کتوپڕ بنکەکانی حەماس بە ئامانج دەگرن.

ئەوە دوای ئەوە دێت حەماس پەسەندکردنی مەرجەکانی ئیسرائیلی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەڕێگەی پێشنیازێکی میسرەوە پەسەندکرد.

 میدیای فەلەستین بڵاویکردەوە ئێستا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بەچڕی  ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح بۆردوومان دەکەن.

پەیامنێری کەناڵی ئەلحەدەس عەرەبییە دەڵێت تانکەکانی ئیسرائیل لەڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە پێشڕەوی دەکەن.

هاوکات کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕەفەح بەردەوام بێت.

دانیێڵ هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بارەی بڕیارەکەی حەماس دەڵێت هەموو کارێک دەکەن لەپێناو گەڕانەوەی ڕفێندراوەکان.

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت بڕیارەکەی حەماس خواستەکانی ئیسرائیل بەدیناهێنێت.