لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە حەوت تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

کوردستان

06/05/2024‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو چالاکیدا ( ٧ ) تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات و دووان لەدەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە.

لەراگەیەندراوێکی ئاساییشدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا لە ٤/٢٠ و ٥/٣ ی ٢٠٢٤ (٧)تیرۆریستی(داعش)لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیربکەن، کەبەشێوەی نایاسایی سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو بە مەبەستی گەیشتن بە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

ڕونیشیکردەوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەدەستگەیشتنی زانیاری پشتڕاستکراوی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەڵگرتنەوەی پەنچەمۆری دەستگیرکراوان دەرکەوت سەرجەمیان لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربون و دووان لە دەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە و یەکێک لە تیرۆریستان شارەزای بۆرای بۆمب(عبوات)بووە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا سەرجەم داواکراوان بە ماددەی (٢)ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەپەلە