شارپرێس:
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەشێک لەشەقامی بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌تریه‌كه) به‌هۆى كاركردنه‌وه داده‌خرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت:"لەمڕۆ سێشەممە 7ى 5ى 2024وه بەمەبەستی کارکردن لەقۆناغی کۆتایی ئەندەر پاسی فاروق، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخۆشخانەی فاروق بەئاراستەی نەخۆشخانەی هەرێم دادەخرێت.
بەگوێره‌ى ئه‌و ئاگاداریەی شارەوانی سلێمانی، شۆفێران دەتوانن ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن، کە ئەویش شەقامه لاوەکییەكانى نزیك شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه.