شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، "له‌ناو ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون، دوانیان پله‌ى ئه‌میریان هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ڕایگه‌یاندوه، "لەماوەی ڕۆژانی 20ی نیسان تا ڕۆژى 3ی ئەم مانگە، لەهه‌ردوو پارێزگاى سلێمانی‌و هەڵەبجە، حەوت تیرۆریستى داعشمان دەستگیرکردوە، لەناو ئەوانه‌شدا دوانیان پلەی ئه‌میریان هەیەو یەکێکیشیان شارەزایە لەدروستکردنو چاندنی تەقەمەنی".
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەدەستگیرکرنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ى داعش لەپارێزگاکانی سلێمانی‌و هەڵەبجە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو تیرۆریستانى ده‌ستگیركراون بەشداربون لەژمارەیەکى زۆر كرده‌وه‌ى تیرۆریستی‌دا".