بەلجیکا دەیەوێت یەکێتیی ئەوروپا سزای ئابووریی بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت

جیهان

07/05/2024‌ 179 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەلێکساندەر دی کرۆ، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ڕایگەیاند، بەلجیکا گفتوگۆکانی لەبارەی ئەگەری سەپاندنی سزا بازرگانییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە دژی ئیسرائیل دەستپێکردووە، بەهۆی ئەو کار و کردەوانەی ئیسرائیل لەە کەرتی غەززە ئەنجامیداوە لە بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 34 هەزار کەس.

دی کرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی بەلجیکا “چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بڕیاریدابوو سزای بازرگانیی بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت”. بەڵام ئەگەر بەلجیکا خۆی ئەم سزایانە بسەپێنێت، ئەوا ڕێگا بازرگانییەکان بە سادەیی دەگۆڕدرێن. هەر بۆیە چەند هەفتەیەکە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا گفتوگۆ دەکەن کە چۆن بتوانن ئەم کارە بکەن”.

دی کرۆ ئاماژەی بەوەدا کە “ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت بەبێ ئەوەی بە دەنگی بەرز ڕابگەیەنرێت”. یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامداوە کە مەرجەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لەخۆدەگرێت”.

پێشتر یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی توندوتیژیی دژ بە فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا، بۆ یەکەمجار سزای بەسەر دانیشتووانی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیلدا سەپاندبوو.