شارپرێس:
كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر ههڵوێستى وڵاتهكهى سهبارهت بهههرێمى كوردستان ئاشكراكردو ڕایگهیاند، "ئهمریكا بڕیاریداوه لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتهوهو بۆ هیچ شوێنێك ناڕۆین"، جهختیشدهكاتهوه، "وەبەرهێنانی ئێمەش لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستە بەهێز نەبوەو ئێمە پابەندین بەم ناوچەیە".
مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەڕێوڕهسمی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی بادینان لەئامێدی، ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهای هاوبەشمان هەیەو چاومان لەوەیە بەردەوامیی بەهاوبەشیمان لەگەڵ هەرێم بدەینو ئامانجەكانمان بەدیبهێنین".
ئاماژەی بەوەدا، "بەفەرمی كردنەوەی دەروازەی بادینان جێگەی خۆشحاڵییەكی زۆرە، ئەمریكا 750 هەزار دۆلاری تەرخانكردوە بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەم گەنجینە فەرهەنگییەو گەڕاندنەوەی بۆسەر شێوازە مەزنەكەی خۆی".
ئهوهشى وت:"ئەوەی دەیبینن دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەمارەتی بادینان هەندێك لەبەشەكانی دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی سێیەم، ئەمەش مێژوی دێرینو فرەچەشنی ئەم ناوچەیە دەسەلمێنێت، كە كریستیان، جوو، زەردەشتیو موسڵمانو ئەوانی دیكەی بەڕۆحی لێبوردەیی لەئامێزگرتوەو تائێستاش وەك نمونەو ستاندەرێكی ناوچە ماوەتەوە".
ناوبراو لەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان دەڵێت:"وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبوە، ئێمە پابەندین بەم ناوچەیەو بۆ هیچ شوێنێك ناڕۆین".
بهوتهى مارك سترۆ، "بیرۆكەی توندڕەوی داعش دەیویست هەموو جێ پێیەكی پێكەوەژیانی ئایینی بسڕێتەوە، دەروازەی بادینان ئەو شوێنەیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆكێك بۆ سەدان ساڵی دیكەو هاوكاردەبێت لەوەی نەوەی داهاتوو ئەوەیان لەبیربێت ئامێدیو ناوچەكە بەگشتی بۆ سەدان ساڵ شوێنێك بوە بۆ پێكەوەژیانی ئایینیو ئازادیو هەرواش دەمێنێتەوە".