شارپرێس:
ئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریانداوە بایکۆتی کارەکانیان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای بەڕێوبەرایەتیەکەیان بەڕوی هاوڵاتیاندا داخستوە.
بایکۆتی کارمەندانی هاتوچۆ لەدژی سزادانی عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆیە، کە سزای بەندکردنی بۆ ماوەی مانگێک بۆ دەرکراوە، هەروەها بۆ داواکردنی موچەکانیشیانە.
ڕۆژی سێشەممە دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵێك كه باسى به‌ندكردنى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى ده‌كات بۆ ماوه‌ى مانگێك، عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى په‌یامێكى ده‌نگى بڵاوكردهوهو تێیدا ده‌ڵێت:"هه‌واڵه‌كه ڕاسته‌و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ته‌واوكردنى ماسته‌ره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌و په‌یامه ده‌نگیه‌دا عه‌مید ئاسۆ باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و له‌ساڵى 2020 بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ستهێناوه‌و خوێندویه‌تى، به‌ڵام مۆڵه‌تى نه‌كردوه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژى 5ى 5ى 2024 دادگا بڕیاریداوه بهبهندكردنى بۆ ماوه‌ى مانگێك.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكى باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕیاره‌ى دادگاوه.