شارپرێس:
دواى هه‌شت ساڵ، جارێكى دیكه به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان سه‌رڕێژى كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كه‌ش په‌یامێكى دڵخۆشكهرانهى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى:"سێ ملیارمەتر سێجا ئاوی کۆکراوەمان تێپەڕاندوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان لهڕاگهیهنراوێكدا نوسیویهتى، "ئه‌مڕۆ 8ى 5ى 2024، دوای تێپەڕبونی هەشت ساڵ، جارێکی تر بەنداوی دەربەندیخان سوپاس بۆ خوای گەورە شانازییەکو ئۆمێدێکی تری گەورەى خستەوەسەر خەرمانی شانازییەکانی ڕابردوییو تۆماری سێ ملیارمەتر سێجا ئاوی کۆکراوەی تێپەڕاندو ئاستی ئاو لەبەنداوەکەدا ژمارەکانی پاش 485 مەتری لەسەرئاستی ڕووی دەریاوە تۆمارکردو سەڕێژی کرد".
ده‌شڵێت:"بەمشێوەیە ئەمڕۆ بوو بەڕۆژە زێڕینەکان لەئەرشیفو ئەلبومی یادەوەری تەمەنی پڕ خێر‌و بەرەکەتی بەنداوەکە، ئەوەی ئەم سەر ڕێژبونەی ئەمجارە لەڕابردوو جیادەکاتەوە خۆڕاگریی‌و تەسلیم نەبونێتی بەداڕوخان لەبەرامبەر بومەلەرزەی ساڵی 2017 کەبەگوڕی 7.3 پلەی ڕێختەر بوو، زیانێکی گەورەی بەلەشی بەنداوەکە گەیاند".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، " سوپاس بۆخواو پشتیوانی هەمولایەک، توانرا برینەکان‌و زیانەکانی ساڕێژبکەینو جارێکی تر ئومێدی پێ بەخشینەوە کە بەنداوی دەربەندیخان دوای 63 ساڵ تەمەن هێشتا جێگەی ئومێد‌و دڵنیاییەو دەتوانێت وەک پێش بومەلەرزەکە بەرگەی لافاوو شەپۆلەکان بگرێت کە ڕوی تێدەکەن، بەو هیوای هەموو ساڵێک دڵخۆشمان کات بەسەر ڕێژبونو سوپاس بۆخوای گەورەش کە بارانی پڕ لەخێروخۆشی داباراند".