ئاگادارییەک لە بارەی دابەشکردنی مووچە بەهەژماری من بڵاوکرایەوە

کوردستان

08/05/2024‌ 2813 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بڕیارە سبەی پێنج شەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس مووچەکە لە ڕێگای کارتی هەژماری منەوە دابەشدەکرێت بۆ ئەو پێشمەرگانەی کارتەکانیان تەواو بووەو بۆیان گەڕاوەتەوە.

لەوبارەیەوە ئاگادارییەک بۆ سەرجەم ئەفسەروپێشمەرگەکانی فەوجی۱ ل٥ نێردراوه، تێێدا هاتووە، سبەی ٥شەمە  ( ٩ی ٥ی ۲۰۲٤ ) مووچەی مانگی( ٤ )ی لیواکان دابەش دەکرێت، وەک مانگی پێشوو چەکی بانک بهێنن، هەرکەس کارتی هەژماری منی بۆ گەڕاوەتەوە و نەچووە بۆ وەرگرتنەوەی دەبێت بچێت کارتەکەی وەربگرێتەوە پاشان مووچەی پێ دەدرێت.

‌ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی کارتی هەژماری منیان بۆ نەگەڕاوەتەوە هیچ کێشەیەکیان نییە و مووچەیان پێ دەدرێت.