شارپرێس:
دوای ڕوداوی کۆمەڵکوژکردنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەییو دواتریش خۆکوشتنی سەرۆکی خێزانەکە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێدوانێكى فەرمیی بڵاوکردهوەو هۆکارەکەی بۆ کێشەی دارایی گەڕاندوەتەوە، وتهبێژى وهزارهتهكهش دهڵێت:"بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی ئاماژە بەبونی چەند کێشەیەکی خێزانی دەکرێت، لەنێویاندا بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانو کەڵەکەبونی قەرز لەسەر سەرۆکی خێزانەکە کە ئەنجامدەری تاوانەکەیە".
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویهتى:"کاتژمێر 11:30 خولەکی شهوى چوارشەممە لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شارۆچکەی شەتولعەرەب لەڕوداوێکی تاوانکاریدا، باوکێک بەچەکی AK-47 کە کلاشینکۆف ناسراوە، هەموو ئەندامانی خێزانەکەی کوشتوە کە 11 کەس بونو دواتر خۆیشی کوشتوە، لەنێو قوربانییەکانیشدا سێ منداڵ ههیه".
بهوتهى میقداد میرى، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوە بەراییەکان دەرکەوتوە کێشەی دارایی هۆکاری ڕوداوەکە بوە، بەڵام فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردوەتەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکان".
دهشڵێت:"هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژە بەبونی چەند کێشەیەکی خێزانی دەکهن لەنێویاندا بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانو کەڵەکەبونی قەرز لەسەر سەرۆکی خێزانەکە کە ئەنجامدەری تاوانەکەیە، گوایە کاری کڕینو فرۆشتنی خانوو و زەویی کردوەو بەمەش نزیکەی یەک ملیارو 400 ملیۆن دیناری عێراقی قەرزی لەسەر کەڵەکە بوە".
سەرەتا لەچەند میدیایەکی ناوخۆیی عێراقو لەهەندێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، گوایە کۆمەڵکوژی ئەو خێزانە لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریی بوە، بەڵام عەقیل فەریجی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای بەسرە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند، تەواوی ئەندامانی خێزانەکە بەدەستی سەرۆکی خێزانەکە کوژراون کە دواتر خۆیشی کوشتوەو هۆكارهكهشى ئهوهیه، سەرۆکی خێزانەکە بەهۆی ئهوهى قەرزێكى زۆرى لهسهر كۆبوهتهوهو کەوتوەتە ژێر فشارێکی دەرونی زۆرهوه بۆیه ئەو کارەساتەی کردوە.
ئەوکەسەی تاوانەکەی کردوە بەعەباس مقاول ناسراوەو تەمەنی 51 ساڵ بوەو کاری بیناسازییو خانوبەرەی کردوە.