هەرێمی کوردستان دەست بەسەر موڵکی دوو بانکی گەورەی عێراقیدا دەگرێت

کوردستان

09/05/2024‌ 3156 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان 40 موڵکی بانکی رافیدەین و رەشیدی دەست بەسەراگرتووەو فرۆشتوونی.

سۆران عومەر لە نوسینێکدا دەڵێت "ماوەیەکە بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردوو بانکی حکومیی رەشیدو ڕافیدەینەوە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک دەستی بەسەردا گیراوەو زۆریان فرۆشراون". 

دەشڵێت "تاکو ئێستە حکومەتی هەرێم ئامادە نەبووە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین بگەڕێنێتەوەو قەرەبوویان بکاتەوە! ئەمەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو
 بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان".

سۆران عومەر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "موڵکەکانی بانکی رەشید 16 موڵکە، دەکەونە : سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیەو هەولێرو شەقلاوەو دهۆک و ئاکرێ و زاخۆ، موڵکەکانی بانکی ڕافیدەین ٢٤ موڵکە دەکەوێتە: هەولێرو کۆیەو مەسیف سەلاحەدین و سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجەو دهۆک و شێخان و ئامێدی و سەرسەنگ".