کونسوڵی تورکیا لەهەولێر سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد

کوردستان

09/05/2024‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه




کۆنسوڵی گشتی تورکیا بە وەکالەت لە ھەولێر، ئەرمان تۆپچو بەیاوەری وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئایدن مەعرووف و پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو لەنزیکەوە شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری بەسەر کردەوە.

کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە: "خەمبارین بەھۆی ئەو ئاگرەی لە بازاڕی مێژوویی قەیسەری کەوتەوە کە میراتی کولتووری سەد ساڵەی ھەولێرە، لە نزیکەوە سەردانی بازاڕەکەمان کرد".

دەشڵێت"لە نزیکەوە دۆخی بازاڕەکەمان بینی، وەک ھەموو کات ئامادەیی و پشتگیری خۆمان دەربڕی".

شەوی ٥ی ئایار، ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کەوتەوە و نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند تا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانییان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن، دوای ڕووداوەکەش پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند کە بەھۆی ئاگرەکەوە ٢٢٧ دوکان، ٧ کۆگا سووتاون و ١٣٢ کەسیش لە ڕووداوەکە بریندار بوونە.

بەپەلە