سەنتەری میترۆ: رەفتاری پاسەوانەكانی وەزیری ئەوقاف نایاسایی و ناشارستانی بوون

کوردستان

09/05/2024‌ 906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەنتەری میترۆ داوا لە وەزیری ئەوقاف دەكات، لێكۆڵینەوە لە رەفتاری پاسەوانەكانی بكات بەرامبەر كۆمەڵێك پەیامنێرو وێنەگری دەزگاكانی راگەیاندن كە لە زانكۆی پۆلیتەكنیك ویستوویانە لێدوانی لێ وەربگرن. 

سەنتەری میرۆر دەڵێت "ئەمڕۆ لەناو زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لە كاتی تەواوبوونی سیمینارێك بۆ وەزیری ئەوقاف،  كۆمەڵێك دەزگای راگەیاندن  ویستویانە لێدوانی رۆژنامەوانی لە وەزیری ئەوقاف وەربگرن، پاسەوانانی وەزیر، هەندێ لە قوتابییەكان و سەرپەرشتیارانی سیمینارەكە رێگریان لە پەیامنێران كردووەو بە شێوەیەكی نەشیاو مەماڵەیان لەگەڵدا كردوون.

لەم بارەیەوە هیشام سەعید پەیامانێری كەی ئێن ئێن بە میترۆی وت" پەلاماردراوین، هەڕەشەیان لێكردوین و بە پاڵنان ئێمەیان دورخستەوە لە وەزیری پەروەردە".

ئەو پەیامنێرو وێنەگرانە كە ویستویانە لێدوان وەربگرن، دورخراونەتەوە و رێگریان لێكراوە.

نەبەز رەشاد، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە شاری هەولێر، نیگەرانی لە رەفتاری پاسەوان و هەندێك لە سەرپەرشتیارانی سیمیناركە دەربڕی، داوای كرد وەزیری ئەوقاف لێكۆڵینەوە لەم رەفتارە نایاسایی و ناشارستانیە بكات.