دروست کردنی مۆڵێکی بازرگانی دانیشتوانی قەزایەکی نیگەران کردووە

کوردستان

10/05/2024‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس 

زیاتر لە 14 ساڵە هەوڵ دەدرێت لە سەر زەوی بینایەکی حکومی بەسودی وەبەرهێنەرێک مۆڵێکی بازرگانی بنیات بنرێت ، ئەمەش دانیشتوانی قەزای حاجیاوای نیگەران کردووە .

بەشێک لە چالاکوانان و ڕیش سپی و مامۆستایانی ئاینی قەزاکە بەمەبەستی ڕێگری لە و پڕۆژە بازرگانیە لەدادگا سکاڵایان تۆمارکرد وە ، لەبەرامبەریشدا فەرمانگەی داواکاری گشتی ڕاپەڕین لە نووسراوێکی فەرمی دا شارەوانی قەزای حاجیاوای ئاگادار کردۆتەوە کەبەهیچ شێوەیەک نابێت دەستکاری بینای حکومی بکرێت و ڕەگەزی بیناکە بۆ بازرگانی بگوڕدرێت و بدرێتە وەبەرهێنەران.

سوارە فەتاح ، سەرۆکی شارەوانی ئەو قەزایە بە شارپرێسی ڕاگەیاند ، پڕۆژەکە ڕێکاری خۆی وەرگرتوە ئێمە دەمانەوێت بۆ سودی گشتی ئەو پڕۆژە بکرێت و شار گەورەبووە و پێویستی بە جوانکاری و پڕۆژەی لەم شێوەیە هەیە.

بەپەلە