هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگاکانی شارباژێڕ قەدەغەدەکرێت

کوردستان

10/05/2024‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هاتووچۆی قەزای شارباژێڕ دەڵێت، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر لە شارباژێڕ دەکەین، لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی هەینی دا لە کاتژمێر ( ٧ ) بەیانیەوە بەهەموو شێوەیەک هاتووچۆ کردنی ئوتومبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە.

هەروەها هاتووچۆی قەزای شارباژێڕ ئاماژە بەوەدەکات، بە مەبەستی پاراستنی سەروو ماڵی هاوڵاتیان و گەشتیاران ئەو بڕیارەدراوە.

دەشڵێت، بە پێچەوانەوە شۆفێران توشی لێپێچینەوەی یاسای دەبن.

بەپەلە