بەگوێرەی راپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئابووری جیهان بۆ سێ بەش دابەشكراوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە بەشێكی وڵاتان سەر بە ئابووری ئەمەریكان و پشتی پێ دەبەستن، بەشێكی دیكەیان سەر بە ئابووری چینن و بەشەكەی دیكەشیان سەربەخۆن.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەنێوان دوو ئابووری گەورەی جیهان چین و ئەمەریكا بەهۆی ناكۆكییەكانەوە لاوازبووە.
هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان رووسیا و ئەمەریكاش لەنێوچووە بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە.