شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی ئەمڕۆی دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق کەمکبرێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی هاندانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لەیارییەکەی ئەمڕۆیدا بەرامبەر کۆریاى باشور.
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەوامی ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2024، لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان کاتژمێر یهكى نیوەڕۆ کۆتایی پێدێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانبەران بۆ ئەوەیە هاوڵاتییان بتوانن تەماشای یاری ئەمڕۆی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بکەن، کە لەمیانەی یارییەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2026 کاتژمێر 2ى نیوەڕۆی ئەمڕۆ روبەڕوی کۆریای باشور دەبنەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەکۆکردنەوەی حەوت خاڵ لەپاڵ هەڵبژاردەکانی کۆریای باشور، ئوردن، عەممان، کوهیتو فەڵەستین لەکۆمەڵەی دوەمدایەو هەوڵ بۆ گەیشتن لەمۆندیایلی 2026 دەدات.