شارپرێس:
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین حەوتەم بردنەوەی لەپاڵاوتنەکانی مۆندیالدا تۆمارکردو سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر بۆلیڤیا بەدەستهێنا.
لەڕکابەرییەکانی گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشور، بۆ گەیشتن بەمۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداریی بۆلیڤیای کردو یارییەکەی بەشەش گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو، هاتریکی تۆمارکردو سەرکردایەتیی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکی دیکەو نزیکبونەوە لەگەیشتن بەمۆندیال.
گۆڵەکانی دیکەی تانگۆ لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز، جولیان ئەلڤارێزو تیاگۆ ئەلماداوە تۆمارکران.
ئەرجەنتین بەشەش گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوەو لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشور بوە خاوەنی 22 خاڵو بەجیاوازیی سێ خاڵ لەپێش هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای دوەمە.
مێسی ژمارەی هاتریکەکانی بەدرێسی ئەرجەنتینەوە گەیاندە 10 هاتریکو یەکەم یاریزانە ئەو ژمارەی هاتریکە بۆ هەڵبژاردەکە تۆماربکات.
لیۆ لەکاروانی وەرزشییدا گەیشتە 58 هاتریکو بەتۆمارکردنی سێ گۆڵو دروستکردنی دوو گۆڵ بوە باشترین یاریزانی یارییەکە.