هالاندو مباپێ هاتنە ڕیزی 10گەورە گۆڵکارەکانی چامپیۆنزلیگ

وەرزش

26/10/2024‌ 3611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەرسیتی‌و یاریزانی نەرویژی‌و کیلیان مباپیێی فەرەنسی، هاتنە ڕیزی لیستی 10 گەورەترین گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ.


هالاند لەبردنەوەی تیپەکەیدا بەئەنجامی 5-0 لەسپارتا پراگ، دوو گۆڵی تۆمارکردو لە42 یاریدا گەیشتە 44 گۆڵ‌و ژمارەی پێوانەیی دیدیە درۆگبای وازهێنەری ئیڤۆری یەکسانکردەوە.

ئێستا هالاند لەڕیزبەندی دەیەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی هەموو کاتەکانی پاڵەوانێتییەکەدا دێت، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەتۆمارکردنی 140 گۆڵ پێشەنگایەتی دەکات.

ئێستا هالاند لەپلەی دەیەمی ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ هەیە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بەتۆمارکردنی 140 گۆڵ لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە.

لای خۆیەوە ئەلفۆنسۆ پێرێز یاریزانی پێشوی یانەی ڕیال مەدرید دوپاتیکردەوە، کە "یانەی شاهانە" لەهێرشبەرێکی ڕاستەقینەی کەمە، بەو هیوایەی هالاند پەیوەندیی بەتیپەکەیەوە بکات بۆ ئەوەی ژمارە چاوەڕوانکراوەکەی "9" بێت.

لیستی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگ:
1- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ - 140 گۆڵ
2- لیۆنێل مێسی - 129 گۆڵ
3- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی - 97 گۆڵ
4- کەریم بنزیمە - 90 گۆڵ
5- ڕائول گۆنزالێز - 71 گۆڵ
6- ڕود ڤان نیستلرۆی - 60 گۆڵ
7- ئەندری شێڤچێنکۆ - 59 گۆڵ
8- تۆماس مۆلەر - 54 گۆڵ
9- کیلیان مباپێ - 49 گۆڵ

و: ئاکۆ ئاڵی