لیستی ئەو یاریزانانەی لەخولی ئیسپانیدا بەرزترین موچە وردەگرن

وەرزش

04/11/2024‌ 1742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپەڕی "کاپۆلۆجی" تایبەتمەند بەهەواڵە وەرزشییەکان، لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکردوە کە زۆرترین موچەی خولی ئیسپانی بۆ وەرزی 2024-2025 وەردەگرن.


هێرشبەرو گۆڵکاری یانەی بەرشەلۆنە، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی، لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی بەرزترین موچەی یاریزانانی خولی ئیسپانیادایە، پێش هەموو ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید کەوتوە.

لیڤا هەفتانە موچەی 640 هەزارو 962 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت کە دەکاتە نزیکەی 33 هەزارو 330 هەزار ملیۆن یۆرۆ ساڵانە.

لەپلەی دوەمدا یاریزانە تازەهاتوەکەی ڕیال مەدرید کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسییە کە موچەی هەفتانەی 600 هەزارو 962 هەزار یۆرۆیە کە ساڵانە نزیکەی 31 هەزارو 250 هەزار ملیۆن یۆرۆیە.

بەرگریکاری شاهانە، دەیڤید ئالابای نەمسایی، لەپلەی سێیەمی لیستی گرانترین موچەکانی خولی ئیسپانیا، بەموچەی هەفتانە: 432,692 یۆرۆ | مووچەی ساڵانە: 22,500,000 یۆرۆ.

ئەستێرەی بەرازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر پلەی چوارەمی بەدەستهێناوەو موچەی هەفتانەی 400 هەزارو 577 هەزار یۆرۆیە، واتە نزیکەی 20 هەزارو 830 هەزار ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

لەپلەی پێنجەمدا یان ئۆبلاک گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەموچەی هەفتانەی 400 هەزارو 577 هەزار یۆرۆ هاتوە.

و: ئاکۆ ئاڵی