شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی بەرپرسیارێتیی ئاستە خراپەکەی ئەمدواییەی تیپەکەی لەئەستۆگرتو ڕایگەیاند، باشتربوو لەگواستنەوەکانی هاوینەدا پێکهاتەی تیپەکەی بەهێزتر بکرایە.
گواردیۆلا ڕونیشیکردوهتەوە، لەهاویندا گرێبەستی چەندین یاریزانی ڕەتکردوهتەوە، گرەوی لەسەر توانای یاریزانانی ئێستا کردوە، بەڵام دواتر دانی بەوەدانا کە پێکانەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تیپەکە هەبوەو باشتربوو یاریزانی نوێ بگوازرێتەوە.
لەئێستادا یانەی مانچستەرسیتی لەپلەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا دێتو بە12 خاڵ لەدوای لیڤەرپولی پێشەنگەوەیە، یارییەکیشی ماوە.
هەروەک تیپەکە لەخولی ئینزگلیزی دورخاوەتەوەو خۆیشی بۆ یارییەکی چارەنوسساز لەچامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەپاریس سانجێرمان ئامادەدەکات.
سیتی بەدەست کۆمەڵێک پێکانێکی بەرچاوەوە دەناڵێنێت، دیارترینیان پێکانەکەی ڕۆدریگۆ هێرناندێزە، لەهەمانکاتدا هەندێک یاریزانی وەک کایلی واکەریش حەزدەکەن لەماوەی گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێبهێڵن.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی