ئەگەری هەیە گواستنەوەی حەکیم زیێچ بۆ خولی سعودییە شکستبهێنێت

وەرزش

21/01/2025‌ 1307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا وەرزشییەکان بڵاویانکردوه‌تەوە، گرێبەستی گواستنەوەی حەکیم زیێچ لەخولی تورکییەوە بۆ خولی سعودیە ڕوبەڕوی ئاستەنگ دەبێتەوە.


ڕۆژنامەی Le360Sportی مەغریبی بەپشتبەستن بەسەرچاوە تورکییەکان بڵاویکردەوە، گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانی مەغریبی حەکیم زیێچ لەیانەی گەلاتەسەرای تورکییەوە بۆ یانەی ئەلفاتحی سعودی لەم ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا ڕوبەڕوی ئاستەنگ بوەتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕونیشیکردوەتەوە، ناکۆکی لەنێوان زیێچ‌و ئیدارەی گەلاتەسەرای لەسەر فۆرمولەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان هەردولا دروستبوە، هەرچەندە یاریزانە مەغریبییەکە لەگەڵ یانەی ئەلفاتحی سعودی گەیشتوەتە ڕێکەوتنی قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام ئەمە هەڵبژاردەی تورکیای خستوه‌تە دۆخێکی ئاڵۆزەوە.

هەواڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئیدارەی گالاتاسەرای لەگەڵ بریکاری زیێچ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بەڕەزامەندی هەردولا، چونکە یانەکە داوای لەیاریزانەکە کردوە دەستبەرداری بەشێک لەشایستە داراییەکەی بێت،  بەڵام زیێچ بەتوندی ئەو ئۆفەرەی ڕەتکردەوەو داوای وەرگرتنی موچەکەی تا کۆتایی وەرزەکەی کرد، ئەمەش وایکرد لەئێستادا ڕێکەوتن لەنێوان هەردولادا نەکرێت.

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی