شارپرێس:
ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندیو هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، جهختدهكاتهوه، بیر لەگواستنەوەی بۆ خولی سعودیە ناکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئۆفەرێکی زۆر سەرنجڕاکێشیشی بەدەستبگات.
ڕاشیدهگهیهنێت، دەیسەلمێنم تەمەن تەنها ژمارەیەکەو پارێزگاری لەئاستی خۆم دەکهم.
لەلێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، لیڤاندۆڤسکی لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی "ڕۆشن لیگ" وتویەتی:"لەبەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشمو لێرە هەست بەنایابی دەکەم، بیر لەهیچ شوێنێکی دیکە ناکەمەوە".
سەبارەت بەهەڵکشانی تەمەنی کە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە، وتویهتى:"هەست بەشەرم ناکهم لەتەمەنی خۆم، تائێستاش باوەڕم وایە تەمەن تەنها ژمارەیە، تەنها شتێک کە ئێستا دەمەوێت ئەوەیە، ئهو قسهیهم بۆ هەموان بسەلمێنم".
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی