کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالیی یادی 40 ساڵەی لەدایک بوونی خۆی کردەوە و ئاشکرای کرد کە خەونی ئەوەیە لەداهاتوودا ببێتە خاوەنی چەندین یانەی وەرزشیی.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا، ڕۆناڵدۆ هێشتا بەردەوامە لە یاریی تۆپی پێ بەبێ ئەوەی هیچ نیازێک ئاشکرا بکات بۆ وازهێنان لێی، بەو پێیەی نوێنەرایەتیی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات و لەگەڵ یانەی نەسر لە خولی پیشەگەری سعودیەش یاریی دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 11ی پورتوگالی، ڕۆناڵدۆ ڕوونیکردۆتەوە کە خۆی لە بواری ڕاهێنەرایەتیی یان بەڕێوەبردنی وەرزشی نابینێت، بەڵکو پێی باشترە ببێتە خاوەنی چەند یانەیەک.
یاریزانە ئیسپانییەکە دەڵێت: "هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی ببم بە بەڕێوەبەری تەکنیکیی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یان تەنانەت بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کاتێکدا دەتوانم ببمە خاوەنی یانەیەک ئەوە خەونی منە و دڵنیام بەدەستی دەهێنم، لەوەش زیاتر، چونکە نامەوێت تەنیا خاوەنی یەک یانە بم، دەمەوێت ببمە خاوەنی چەند یانەیەک".