لامین یامال هاندەرانی مێسی تووشی شۆک دەکات

وەرزش

08/02/2025‌ 1739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەوکاتەوەی لامین یامال ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر گۆڕەپانی یاریی تۆپی پێ دەرکەوتووە، ناوی ئەو یاریزانە بە ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسییەوە پەیوەستە، کاپتنی پێشووی تیپەکە و لە ئێستادا بۆ یانەی ئینتەر میامی لە ئەمریکی یاریی دەکات.

 زۆرێک درەوشانەوە و لێهاتوویی یامالیان بەراوردیان کردووە بە درەوشاوەیی سەرەتای مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە وەرزی 2004-2005، کە یارمەتیدەر بوو بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی مێژوویی بۆ بلاوگرانا،  لێکچوونی نێوانیشیان زیاتر بوو، دوای ئەوەی وێنەیەکی مێسی لەگەڵ یەمال لە منداڵیدا بڵاوبووەوە، ئەمەش کاردانەوەی بەرفراوانی هاندەرانی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، یەمال بڕیاریداوە هەنگاوێکی مشتومڕاوی بنێت بە سڕینەوەی مێسی لە لیستی فۆڵۆوەکانی لە ئینستاگرام، بەبێ ئەوەی هۆکاری ئەم بڕیارە ڕوون بکاتەوە، هاوکات بەشێک لە چالاکوانانی سۆشیال میدیا و هاندەرانی بەرشەلۆنە پێشبینیان دەکرد کە ڕەنگە ئەمە دەرئەنجامی ناکۆکییەکی ڕانەگەیەندراوی نێوانیان بێت.

دەبێت بوترێت، یامال لە مانگی تەمموزی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، ئەمەش لە کاتێکدا چاوەڕوانی وەرزێکی سەرکەوتوو بۆ ئەو ئەستێرە ئیسپانییە دەکرێت. ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری 30 یاریی کردووە، لەو ماوەیەدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 16 ئەسیستیشی بۆ تیپەکەی کردووە.