شارپرێس:
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی فێنرباخچەی تورکی بڕیاریدا بەتۆمەتی ناوزڕاندنی سکاڵا لەسەر گالاتاسەرای تۆماربکاتو داوای قەرەبوو بکاتەوە بەبڕی 1.907 ملیۆن لیرەی تورکی کە دەکاتە نزیکەی 52 هەزارو 300 دۆلار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ساڵی دامەزراندنی فەنرباخچە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە گالاتاسەرای مۆرینیۆی تۆمەتبارکرد بەوەی لێدوانی ڕەگەزپەرستانەی داوە لەدوای یەکسانبونی هەردوو تیپ بەبێ گۆڵ لەخولی تورکیا.
گالاتاسارای لێدوانەکانی مۆرینیۆی سەبارەت بەهەڵسوکەوتی یاریزانە یەدەگەکانو ناوبژیوانان بە ڕەگەزپەرستی زانیوە.
گالاتاسارای ڕایگەیاندوە، لێدوانەکانی مۆرینیۆ دوای یارییەکە کە تێیدا وتویەتی، یاریزانانی سەر کورسی یەدەگی گالاتاسارا "وەک مەیمون باز دەدەن"و ناوبژیوانی سلۆڤینی سلاڤکۆ ڤینچیچ کاری باشتری کردوە لەوەی دادوەرە تورکەکان دەیانتوانی بیکەن - یەکسانە بە"قسەی ڕەگەزپەرستانە".
لەبەرامبەردا مۆرینیۆ سزای ڕاگرتنی لەچوار یاریو غەرامەکردنی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام فینرباخچە ڕایگەیاند، تانە لەبڕیارەکە دەدات.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی