عەدنان زورفی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و یەكێك لەو كەسایەتییانەی وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران بۆ كابینەی پێشوو ناوی دەهێنرا هۆكارەكانی رەتكردنەوەی ئاشكرادەكات.
عەدنان زورفی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ شارپرێس ئاشكرایدەكات، كە بەپلەی یەكەم پارتە شیعەكان دژایەتی راسپاردنی منیان كردووە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، بەڵام هێندە پارتەكوردی و سونەكان بەوشێوازە نەبوون.
زورفی ئاماژە بەوە دەكات "كاندید كە دەبێتە سەرۆك وەزیران دەبێت پەیوەندی ناوخۆیی و دەرەكی هەبێت تا عێراق بباتە گۆڕەپانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان لە هەموو بوارەكاندا بۆ خزمەتكردنی عێراق، نابێت لەنێوخۆدا قەتیس بێت، دەبێت لە هەردوو بوارەكاندا چالاك بێت بەتایبەت لەرێكخراو و ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا".
لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و رۆژئاوا عەدنان زورفی دەڵێت "ئەمریكا سەرپەرشتی پرۆسەی گۆڕانكاری و دیموكراسی كرد وپێویستە پەیوەندیی باشمان لەگەڵیدا هەبێت تا دەستكەوتمان هەبێت بۆ وڵاتەكەمان".
رونیشیكردەوە، ئەم تێڕوانینەی من لەلای ئێرانەوە بەشێوەیەك بوو كە من تێڕوانینم رۆژئاواییانەیەو لە رۆژهەڵاتییانە نییە.
هەروەها زۆرفی دەڵێت "هەژموونی ئەم وڵاتە هەرێمیانە ئاشكرایە لەسەر عێراق، ناشاردرێتەوە كاتێك ئیسماعیل ئاقانی بێتە عێراق قسە لەگەڵ لایەنەكان بكات بۆ پەسەندنەكردنی من بۆ راسپاردنم بۆ پێكهێنانی كابینە، بێگومان ئەمە هەژموونە".
