شارپرێس:
شارپرێش وەک یەکەمین میدیای کوردیی دەچێتە
نێو ئەو پێنج گوندەی نزیک چیای گارە، کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە نیشتەجێبون تیایاندا قەدەغەکراوە.
سەلیم گیزی، هاوڵاتیەکی گوندی گیزێیە
لە سنوری قەزای ئامێدی، ئەو بۆ شارپرێس دەڵێت، پێنج مانگە لە گوندەکەی خۆی جێهێشتوە
کە سوپای تورکیا ماڵەکانیانی وێران کردوە، بەڵام ئەو دەستی لە کاری کشتوکاڵی بەرنەداوە
و لە شوێنێکی دیکە کاری کشتوکاڵی دەکات.
ئەو جوتیارەی گوندی گیزێ باسی لەوەشکرد،
بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیانی گەورەی ماددیان پێگەیشتوە، لە ڕوی چاندن و
کشتوکاڵەوە کۆی بەرهەمەکانیان بەهەدەردراون و لەناوچون و هیچ زانیاریەکیان لەسەر
دۆخی گوندەکانیان نییە لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، لە زیاتر
لە پێنج گوندی ناوچەی بەری گارە لە سنوری قەزای ئامێدی بۆ ماوەی پێنج مانگە حکومەت
و دەزگا ئەمنیەکانی ناوچەکە رێگا نادەن هاولاتیان سەردانی گوندەکانی خۆیان بکەن، بە
بیانوی ئەوەی ناوچەیەکی قەدەغەکراوە و شەروئاڵۆزی نێۆان سوپای تورکیا و پەکەکەی تێدا
ڕودەدات.
شارپرێس زانیویەتی، ئەو گوندانەی لەو
سنورەدا چوڵکراون، بریتین لە گوندەکانی مژێ، کەونەمژێ، گرگاش، سپینداری، گیزێ.
