ناسا بەردێکی نامۆ لەسەر هەسارەی مەریخ دەدۆزێتەوە

هەمەڕەنگ

02/04/2025‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆڤەری Perseverance بەردێکی سەیر لە لێوارەکانی خوارەوەی گردی Witch Hazel لەسەر مەریخ دۆزیەوە، کە لە سەدان گۆی بچووک و خۆڵەمێشی تۆخی بەیەکەوە لکاو پێکهاتووە، زانایان ناویان ناوە "کەنداوەکانی سانت پاوڵ".

رۆڤەرەکەی سەر بە ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکی (ناسا) دەڵێت، ئەم پێکهاتانە لە هەندێک کانزای بلوری ناسراو دەچن لەسەر زەوی، بەڵام لە هەندێک تایبەتمەندیدا جیاوازن لەوان.

دەشڵێت: دوو ئەگەر هەیە بۆ چۆنییەتی دروستبوونی ئەم پێکهاتانە لەسەر مەریخ: یان لە ڕێگەی چالاکیی گڕکانەکانەوە یان کاریگەرییەکانی نەیزەکەکانەوە، کە گەرماییەکی توند گۆی تواوە دروست دەکات کە بە خێرایی ڕەق دەبنەوە، یان لە ئەنجامی بوونی ئاو، وەک لە پێکهاتە گۆییەکانی پێشوودا کە دۆزراونەتەوە، وەک دروستبوونی "بلوبێری" و "پۆپکۆرن" لە کانیاوی جیزێرۆ.

ئەوەش هاتووە: هێشتا ناتوانرێت دیاری بکرێت کە ئایا سەرچاوەی کەنداوی سانت پاوڵ پەیوەندی بە ئاوەوە هەبووە یان ئاگر، ئەمەش وایکردووە زەمینەی دروستبوونی تا ئێستا ببێتە نهێنییەکی زانستیی.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی