رۆڵی باتمانی دەگێڕا.. "ڤال کلیمەر"ی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کۆچی دواییکرد

هەمەڕەنگ

03/04/2025‌ 112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە کە ڤال کیلمەر ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. بەگوێرەی لێدوانی مێرسیدس کلیمەری کچی، باوکی لە ساڵی 2014 تووشی شێرپەنجەی قوڕگ بووە، بەڵام دواتر بە تەواوی چاکبووەتەوە.

کیلمەر بە ڕۆڵە ئایکۆنییەکانی لە فیلمەکانی وەک Top Gun، The Doors، و Batman Forever ناسراوە، کە تێیدا سەرکەوتوو بووە لە وێناکردنی کارەکتەرە خراپەکان، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی هۆلیوود.

کلیمەرلە کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستهێنا، بەڵام ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەرهێنەر و هاوڕێ ئەکتەرەکانی، لەگەڵ زنجیرەیەک شکست، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هونەری هەبووە.

کیلمەر لە ساڵی 1984 بە فیلمی Top Secret دەستی بە کاری سینەمایی کردووە، دواتر لە ساڵی 1985 بەشداری لە فیلمی کۆمیدی Real Genius کردووە، پێش ئەوەی ناوبانگەکەی زیاد بکات لەگەڵ ڕۆڵی شانبەشانی تۆم کروز لە فیلمی Top Gun لە ساڵی 1986، کە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.