تۆمەتێکی مەترسیدار ئاڕاستەی "ڤان دام" دەکرێت

هەمەڕەنگ

04/04/2025‌ 1624 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەستێرەی ئەکشن ژان کلۆد ڤان دام لە ڕۆمانیا ڕووبەڕووی تۆمەتێکی قورس دەبێتەوە، دوای ئەوەی سکاڵایەکی تاوانکاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە لە تاوانە ڕێکخراوەکان و تیرۆر (DIICOT) لە دژی تۆمارکراوە.

بەپێی ئاژانسی ئەنتێنا 3ی سەر بە سی ئێن ئێن، ئەو ئەکتەرە تۆمەتبارە بە هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ ژنانی ڕۆمانی کە لە میانی بۆنەیەکدا لە شاری کانی فەرەنسا وەک "دیاری" پێشکەشی کرابوون، بە ئاگاداری پێشوەختە لەسەر تێوەگلانیان لە تۆڕێکی تاوانکاریی بەزرگانییکردن بە ئافرەتان بە سەرۆکایەتی موریێل پوگلیا.

هەروەک پارێزەر ئادریان کۆکۆلیس کە نوێنەرایەتیی یەکێک لە قوربانییەکان دەکات، پەیوەندی نێوان ئەو ئەستێرەیە و تۆڕی گوایە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە پشتڕاستکردۆتەوە، بەجرۆرێک یەکێک لەو ژنانە ئیفادەی بە داواکاری گشتیی داوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەی فەرمیی ئەنجام بدرێت.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە، ئەم ڕێوشوێنانە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی فراوانتردایە سەبارەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئیستغلالکردنی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کە لە ساڵی 2020 دەستیپێکردووە.

تا بڕیاری دادگای باڵای فەرەنسا بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان، ڤان دام بانگهێشت دەکرێت بۆ ئەوەی لە ڕۆمانیا شایەتی بدات، بۆئەوەش دەسەڵاتی یاسایی بەردەوامە لە چاودێریکردنی هەموو پێشهاتە یاساییە پەیوەندیدارەکان.

ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی