لێکۆڵینەوەیەک مەترسییەکی نوێی درەنگ خەوتن ئاشکرا دەکات

تەندروستی

06/04/2025‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه


توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ساری لە بەریتانیا ئاشکرای کردووە کە درەنگ خەوتن ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات. 

توێژینەوەکە 550 خوێندکاری زانکۆی لە نێوان تەمەنی 17 بۆ 28 ساڵیدا گرتەوە، ئەنجامەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە مانەوە تا درەنگانی شەو پەیوەندی بە خراپی کوالێتی خەو و خراپی تەرکیز و زیادبوونی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوە هەیە.

توێژەران ئاماژەیان بە گرنگی دەستێوەردانی پێشوەختە کرد بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسیانە، وەک ئەنجامدانی ڕاهێنانی دەروونی کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو. 

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەم ئەنجامانە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی پێشوودا یەکدەگرنەوە کە شەونخوونیی بە کێشە دەروونییەکانەوە گرێداوە.

شارەزایان جەختیان لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر کردەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەم کاریگەرییانە درێژدەبێتەوە بۆ گروپە تەمەنییەکانی تر، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ڕێژەی کێشە دەروونییەکان لەنێو گەورەکاندا.

ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی